بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەواڵی هێرشی سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە میدیا کوردییەکان و هەروەها میدیاکانی ناوچەکەدا بڵاو کرایەوە.
کەناڵی العربیە ڕایگەیاندووە کە بەو هۆیەوە هەرێمی ئاسمانی لە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر داخراوە.
کەناڵی تەلەگرامی سابرین نیوز ڕایگەیاندووە کە لانیکەم 20 ڕۆکێت ئاراستەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە هێرشەکەدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بەکار هێنراوە.
کەناڵی جزیرەش بە گێڕانەوە لە میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاندووە کە کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.
دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانیش هێرشەکەی پشتڕاست کردووەتەوە./.









