بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حوسێن جەعفەری وتی کە ڕۆژی جیهانی قودس ڕۆژی یەکڕیزی و یەکگرتنی موسڵمانانە لە دژی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و ئەم ڕۆژەش یادگاری ڕێبەری گەورەی جیهانی ئیسلام حەزرەتی ئیمام خومەینییە.
ناوبراو وتی: ڕۆژی جیهانی قودس زیندووکردنەوەی مێژووی فەڵەستینە تا جیهانی ئیسلام پێکەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی ئەم گەلە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێنە دەنگ.
جەعفەری وتی کە گەڕانەوەی مافەکانی گەلی فەڵەستین گرێدراوی قودسە و موسڵمانان دەبێت لەم ڕۆژەدا یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیان پیشان بدەن.
ئەم سیاسەتمەدارەی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە قودس و فەڵەستین کێشەی یەکەمی جیهانی ئیسلامە.
وتیشی کە مێژوو خیانەتی وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لەبیر ناکات./.









