بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەمید کاکەبرا ڕەمەزان فەرماندەی لیوای سێی پاسەوانی سنور لە شاری مەریوان لە گەڵ لیوا ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران کۆبووە.
لیوا ئەحمەد عەلی گودەرزی ئامانج لەو کۆبوونەوەی بۆ ڕێگری لە هاتووچۆی نایاسایی چەکداران و گرووپە تیرۆریستییەکان بە تایبەت گرووپە دژبەرەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سنورە هاوبەشەکان گەڕاندەوە.
ناوبراو وتی کە بەردەوامی ئەم کۆبوونەوانە دەتوانێت ئاسایش و پاراستنی سنورەکانی ئێران و عێراق پتەوتر بکات./.









