بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە وتووێژی لە گەڵ پەیمانگەی بەیروت وێڕای ئاماژە بە وتووێژەکانی نێوان تاران و ڕیاز بە میوانداری بەغدا، ستایشی ڕۆڵی گرنگی ئێرانی لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان کرد.
ناوبراو وتی کە بەغدا زیاتر لە یەک جار میوانداریی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە کردووە.
سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئێران لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش وتی: وڵاتی دراوسێی ئێمە واتە ئێران ڕۆڵی گەورەی لە شکستی داعش هەبووە و بەم بۆنەوە دەستخۆشی لەوان دەکەین./.









