بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە چاوپێکەوتنی مەکسیم مەکسیمۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا جەختیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
ناوبراو وتی کە چاودێریکردنی نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان قبووڵ دەکەین بەڵام نابێت ئەو وڵاتانە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکان و وردەکارییەکانیدا بکەن.
حەکیم وتی کە ئەگەر عێراق کەڵک لە توانا ناوخۆییەکانی خۆی وەربگرێت دەتوانێت کێشە و قەیرانەکانی تێپەڕ بکات.
بڕیارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق 10 ی ئۆکتۆبەری داهاتوو بەڕێوە بچێت./.









