بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تۆفیق ئیبراهیم لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی مەعلومەی عێراق بە ئاماژە بە جموجوڵەکانی ئەمریکا بۆ زیندووکردنەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش وتی کە چەند خوێندنەوەیەک بۆ بەکارهێنانی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بە ڕواڵەتێکی نوێ هەیە.
ناوبراو وتی: ئامانج لە زیندووکردنەوەی داعش ئەوەیە کە ئەمریکا بۆ ئامادەبوونی نایاسایی هێزەکانی لە وڵاتانی ناوچەکە پاساو بهێنێتەوە.
ئەو شرۆڤەکارە وتی کە چەند ئاماژەیەک سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ زیندووکردنەوەی داعش لە هەر دوو وڵاتی سوریا و عێراق دەبینرێت.
پێشتریش مەحمود جوخدار ئەندامی پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاندبوو کە ژمارەیەک لە داعشە بەندکراوەکان براونەتە بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک سنوری سوریا و عێراق./.









