بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی ئێرانیی العالم ڕایگەیاندووە کە بڕیارە سبەی چوارشەممە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران بکات.
پێگەی هەواڵی العهد بە هەمان شێوە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
هێشتا لایەنێکی فەرمی لە بەغدا یان تاران هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە بەڵام سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران لە گەڵ هەر یەک لە عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە./.









