بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرینی یادی ئایەتوڵڵا مسباح یەزدی کە لە شاری قۆم بەڕێوەچوو، وتی: پشتیوانییەکانی حزبوڵڵا لە غەززە، بەشێک لە ئیمان و بڕوای ئێمەیە.
ناوبراو وتی: دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوری لوبنان لە ڕاستیدا دەستدرێژییە بۆ سەر حکومەتی لوبنان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ئێمە بە خۆڕاگری خۆمان ئەوەمان سەلماند کە موڵەت و دەرفەتی پێشڕەوی بە دوژمن نادەین و لە ئێستادا حکومەتی لوبنان دەبێت بوونی خۆی بسەلمێنێت و بە هەنگاوی سیاسی ڕێگری لە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکات.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: خۆڕاگری بەردەوام دەبێت و هێزی خۆیی ڕێکخستووەتەوە و گرووپێکی ئیمانداری هەیە کە دەتوانێت بەهێزتری بکات./.









