بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوبەشی لوتکەی ئیسلامی و عەرەبی گەیشتە ڕیاز پایتەختی سعوودیە.
دووەم کۆبوونەوەی لوتکەی هاوبەشی ئیسلامی و عەرەبی ئەمڕۆ دووشەممە 11 ی تشرینی دووەمی 2024 لە ڕیاز دەست پێدەکات.
ئەم کۆبوونەوە بە پێشنیاری ئێران و بەدواداچوونی سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە بەڕێوە دەچێت و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای زیاتر لە 50 وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی تێیدا بەشداری دەکەن.
تاوتوێکردنی دۆخی لوبنان و غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوە دەبێت./.









