بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان وتی: لە سەدەی تورکیادا بە دڵنیاییەوە لێکتێگەیشتن بە دوور لە توندووتیژی دەرفەتی زیاتری دەبێت بەڵام شوێنی سیاسەتی تیرۆریزمی ڕژێمی زایۆنیستی نابێتەوە.
ناوبراو بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە غەززە و لوبنان بە توندی ڕەخنەی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی گرت و وتی: ئیسرائیل ڕێکخراوێکی تیرۆریستی زایۆنیستییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە شەڕ و پێکدادانی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی، ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گەورە دەبات./.










