بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان ڕایگەیاند کە لە 8 ی تشرینی یەکەمی 2023 و دەستپێکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە تا ئێستا لە لوبنان 2 هەزار و 141 کەس شەهید کراون.
ژمارەی بریندارەکانی لوبنان لە ماوەی یەک ساڵەی شەڕی غەززە 10 هەزار و 99 کەس بووە.
هاوکات وەزارەتی تەندرووستیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە نەخۆشخانەکانی باکور لە 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا 19 هەزار و 478 برینداریان وەرگرتووە.
سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی وشکانی باشوری لوبنانەوە تا ئێستا 11 سەرازی ئەو ڕژێمە کوژراون و 168 ی دیکەش بریندار کراون./.









