بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە بەرەی خۆڕاگری لە باشوری لوبنان، یەمەن و عێراق یەکگرتووە و وەڵامی ڕژێمی زایۆنیستی دەدرێتەوە.
ناوبراو وتی: دواکەوتنی وەڵامەکەی بەرەی خۆڕاگری بۆ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بابەتێکی تەکتیکییە و ئامانجەکەی ئەوەیە کە وەڵامدانەوەی دوژمن، کاریگەر و بەهێزتر بێت.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی هەوڵ دەدەن ئێمە لە وەڵامدانەوەی زایۆنیستەکان پاشگەز بکەنەوە بەڵام ئەرکی ئۆممەی ئیسلامییە لە بەرامبەر ئەو زوڵمەی زایۆنیستەکان لە گەلی فەڵەستینی دەکەن، هەڵوێستیان هەبێت.
عەبدولمەلک حوسی وتی: ترس یان گوشاری دەرەکی نابێتە هۆی پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی: تاوانی تیرۆری شەهیدان ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشووی حەماس و فۆئاد شوکر فەرماندەی پێشووی سەربازیی حزبوڵڵای لوبنان، کاریگەریی لە سەر دۆخەکە هەبووە و شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستیی گەیاندووەتە لوتکە./.









