بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد یونس تەمەن 84 ساڵە و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە پاش ڕووداوەکانی بەنگلادیش و هەڵاتنی شێخ حەسینەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، گەڕایەوە ئەو وڵاتە و وەک سەرۆکی حکومەتی کاتی سوێندی یاسایی خوارد.
پاش چەندین هەفتە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی بەنگلادیش، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستی لە کار کێشایەوە و بۆ هیندستان هەڵات./.









