بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای ڕاگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە پێگەیەکدا نییە لە دژی ئێران شەڕ بکات.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پەردەپۆشکردنی شکست و قەیرانە ناوخۆییەکانی، هەوڵی پەرەپێدانی ئاڵۆزی، شەڕ و قەیرانەکان لە ناوچەکەدا دەدات.
باقری تیرۆری سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی لە تاران بە هەڵەیەکی ستراتیژی ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد و وتی کە ئەم تاوانە تیرۆریستییە باجێکی قورسی بۆ تەل ئەبیب بە دواوە دەبێت./.









