بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپەڕی ئیسرائیل هیۆم ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب بە ترس و دڵەڕاوکێوە لە قۆناغی پاش تیرۆرکردنی فۆئاد شوکر و ئیسماعیل هەنیە دەڕوانێت و لە دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا قەیرانی وەڵامدانەوە هەیە و ئەم چاوەڕوانییەش بەشێکە لە وەڵامی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان.
لە ئاستی ناوخۆییدا زایۆنیستەکان نیگەرانن و هیچ بەرپرسێک توانای ئەوەی نەبووە دڵنیایی بەوان بدات. ئیسرائیل هیۆم داوایکردووە کە وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە بری پەیامی هەڕەشە بۆ لایەنەکانی دەرەوە، هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخی ناوخۆیی بدات.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاستی سیاسیدا هۆشداری ئەوە دراوە کە بارودۆخەکە دەبێت هێور بکرێتەوە تا تەل ئەبیب بەرەو شەڕێکی گەورەی ناوچەیی نەبرێت./.









