بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زوهێر ئەسفەهانی شرۆڤەکاری سیاسی بە ئاماژەدان بە دەرکردنی بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وتی: بە پێچەوانەی قۆناغەکانی پێشوو کە ئەمریکا یاری دەکرد ڕۆڵی پۆلیسی خەراپ و یەکێتی ئەورووپا ڕۆڵی پۆلیسی باشی دەگێڕا، بەڵام ئێستا بۆ یەکەمجار ئەم بابەتە پێچەوانە بووەتەوە، چونکە پێدەچێت ئەمریکا لە گەڵ سیاسەتی دەرکردنی بڕیارنامەیەک دژی ئێران نەبێت، بەڵام یەکێتی ئەورووپا پێداگریی لە سەر دەرکردنی بڕیارنامەیەکی دژە ئێران دەکرد.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ڕایگەیاند کە بڕیارنامەکانی دژە ئێران نابێتە هۆی وەستانی جوڵەی بازاڕەکان و وتی: مەبەست لەم بڕیارنامەیە زیادکردنی گوشاری سیاسییە بۆ سەر ئێران، چونکە ئێران هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری لە پێشە. لەم دۆخەدا کە گرنگترین پرسی سیاسەتی دەرەوەی ئێران پرسی ئەتۆمییە، ڕۆژئاوا دەیەوێت گوشار بخاتە سەر ئێران و ئاماژە بە گەلی ئێران و سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بدات کە لە داهاتوودا ڕێبازی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی بگۆڕێت، کە واتە چوار ساڵی داهاتوو ئاراستەی سیاسەتەکان بەرەو ئامانجەکانی ڕۆژئاوا بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێران لە سێ ساڵی ڕابردوودا نیشانی داوە کە لە گەڵ زیادبوونی فشاری سیاسیدا هیچ باجخێک ناداتە وڵاتانی بیانی.
ئەسفەهانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هیچ بیانوویەکی دیکەی نەهێشتووەتەوە بۆ ئەوەی دژی ئێران لە بابەتی گەمارۆکاندا بەکاری بهێنێت و وتی: ئەمریکا توانای هیچ جۆرە فشار و گەمارۆیەکی نوێی بەسەر ئێراندا نییە، چونکە هیچ گەمارۆیەکی بەجێنەهێشتووە. بەڵام ئەورووپا بە ڕۆڵی پۆلیسی خەراپ دەیەوێت درێژە بە فشارەکانی سەر ئێران بدات، بۆ ئەوەی کاریگەری لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئێران دابنێت.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ڕایگەیاند: گرنگترین خاڵی لاواز لە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کێشەی ئابورییە و ئەمەش بابەتێکە کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی گرنگی پێ داوە و لە چەند ساڵی ڕابردووشدا بە تایبەتی جەختیان لە سەر کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە کردووەتەوە تا گرنگی بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی بدرێت.
ئەسفەهانی ڕایگەیاند: یەکێک لە خاڵە ئەرێنییەکانی حکومەتەکەی شەهید ڕەئیسی ئەوەیە کە درکی بەوە کردووە کە کێشەکانی وڵات ڕەگ و ڕیشەی لە پرسە نێودەوڵەتی و سیاسییەکاندا هەیە و باشتربوونی ئابوری لە وڵاتدا چاودێری ناکرێت تا ئەو کێشانە چارەسەر نەکرێن. هەر لە بەر ئەم هۆکارەش بەرنامەی سیاسەتی دەرەوەی شەهید ڕەئیسی و شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەسەر ئەو مەسەلەیە بوو کە ئێران بە پشتبەستن بە سیاسەتی دراوسێ ئاڕاستەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە باشتر بکات و ئامادەیی خۆی لە ئاستی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان پەرە پێبدات بۆ بوون بە ئەندامی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی وەک برێکس و شەنگەهای بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزاکان.
ئەسفەهانی جەختی لەوە کردەوە: بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی داهاتی نەوتیی ئێران لەمساڵدا، بانکی ناوەندی ئێران دەتوانێت لە چەند مانگی داهاتوودا بە ئاسانی پێش بە هەڵاوسانی دراو بگرێت./.