بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بە بۆنەی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی ئێران لە سوریا، ڕایگەیاند کە ئەم تاوانەی زایۆنیستەکان بۆ شکستە بەردەوامەکانی لە خۆڕاگریی ناوچەکە دەگەڕێتەوە و دڵنیاین بە ستراتیژ و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی، سەرکەوتنی کۆتایی بۆ خۆڕاگری ئیسلامی دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وێڕای دەستخۆشی لە هەڵوێستی سەرۆک وەزیران و حکومەتی عێراق، تاوانەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان ناو برد و جەختیکردەوە کە ئەو ڕژێمە ئەمجارە باجێکی قورس دەدات.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەڵوێستی هاوبەشی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستیی بە خاڵێکی هاوبەشی نێوان گەلانی ئێران و عێراق ناو برد و وێڕای ستایشی هەڵوێستی بەهێزی حکومەتی عێراق بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین، جەختی لە سەر پێویستی گرتنەبەری ئەم هەڵوێستە لە لایەن سەرجەم وڵاتانی ئیسلامییەوە کردەوە./.









