بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس کە بە بەشداری سەرکردەکانی بەرەی خۆڕاگری لە وڵاتانی ئێران، عێراق، لوبنان، یەمەن و سوریا بە شێوازی ڤیدیۆ کۆنفرانس و بە درووشمی زریانی ئازادیخوازان (طوفان الاحرار) بەڕێوەچوو، وتی: ئەوەی کە لە فەڵەستین، ناوچەکە و جیهان دەگوزەرێت، زریانی ئازادیخوازانە و هیوادارین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر و بەربڵاوتر بێت.
ناوبراو وتی: دڵنیاین کە سەرکەوتنی کۆتایی بۆ گەلی فەڵەستین و بەرەی خۆڕاگری دەبێت و ئەمەش لە غەززە و سەرجەم بەرەکانی پشتیوان و بەشداردا دەبینرێت.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو لەناوچوونی کۆتایی بردووە و هێماکانی ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات ئاشکرا دەبێت.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: دەبێت لەم شەڕە سەرکەوتووانە بێینە دەرەوە و شکست بە سەر دوژمن و ئەوانەی پشتیوانیی لێدەکەن بسەپێنین و دەبێت بەم ئاراستەیەدا هەنگاو بنێین./.









