بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق جەختی لە سەر بەردەوامی هێرشەکانی سەر ئەمریکییەکان کردەوە.
ناوبراو وتی: وەک پێشتر جەختمان لە سەر کردووەتەوە، بڕیارەکەی ئێمە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکییەکان، بڕیارێکی عێراقییە و تا مسۆگەربوونی دوو ئامانج ڕاناگیرێت، ڕاگرتنی شەڕی دژ بە غەززە و کشانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا سەبارەت بە بڕیارەکەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دژ بە ئەمریکییەکان، وتی: لە داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە کە حزبوڵڵای عێراق ئەو بڕیارەی بە بوێری و لێبوردەییەوە دەرکردووە./.









