بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕۆژی هەینی لە دیدارێکی گشتی لە شاری میناب لە پارێزگای هورمزگان، وتی: هێزی سەربازیی ئێران مەترسی لە سەر هیچ وڵاتێک نییە بەڵکوو دەبێتە هۆی دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە و وڵاتانیش دەتوانن پشت بەم هێزە ببەەستن.
ناوبراو وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە دوژمنان بتوانن بە زمانی هەڕەشەوە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران قسە بکەن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەر وڵاتێک بیەوێت بە زمانی هەڕەشەوە لە گەڵ ئێران قسە بکات کۆماری ئیسلامی وەڵامێکی بەهێز و پەشیمانکەرەوەی پێدەدات.
وتیشی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە ڕووی هێزی وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەوە پشتی بە تواناکانی خۆی بەستووە و دوژمنیش لەم توانایە تێدەگات./.









