بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەوتی وەلاوەنانی دۆلار لە جیهاندا بەرەو پێش دەڕوات بەشێوازێک کە ئامارەکانی سندووقی نیودەوڵەتی دراو پیشان ئەدات کە بەشی دۆلار لە خەزنی بانکە جیهانیەکاندا لە سێ مانگەی سێهەمی ساڵی 2023 بۆ 59.2لەسەد دابەزیوە.
بەشی دۆلار لە خەزنی بانکە جیهانیەکاندا لە ساڵەکانی 2000دا نزیکەی 70لەسەد بوو.
لە هەرحاڵدا ئێستاش دۆلار بەردەوام گەورەترین دراوی پاشەکەوتی جیهانە و پاشان یۆرۆ زۆرترین بەشی لەخۆ گرتووە، ئێستاکەش بەشی یۆرۆ لەسەر خەزنی دراوی جیهانی بۆ 19.6لەسەد دابەزیوە.









