بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین ئاماری بڵاوەبوو لە لایەن ئیدارەی ئاماری تورکیاوە پیشان ئەدات، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران لە 11 مانگی ساڵی 2023ێدا بۆ ڕەقەمی 5 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە، ئەو ڕێژەیە سەبارەت بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دابەزینی 13لەسەدی بووە.
نرخی بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا لە مانگەکانی ژانڤییە تا نوڤەمبێری 2022 زیاتر لە 5 ملیارد و 800 ملیۆن دۆلار ڕاگەیندراوە.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت هەناردەی تورکیا بۆ ئێران، لە مانگەکانی ژانڤییە تا نوڤەمبێری 2023 بە هەڵکشانی 7لەسەدی بووە سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو و گەیشتووەتە 3 ملیارد دۆلار، تورکیا لە مانگی ژانڤییە تا نوڤەمبێری ساڵی 2022 زیاتر لە 2 ملیارد و 800 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردووە.
هەروەها تورکیا لە ماوەی 11 مانگی ساڵی 2023ێدا، 2 ملیارد دۆلار کاڵای لە ئێرانەو هاوردە کردووە کە ئەو ڕێژەیە سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 33لەسەد دابەزیوە.









