بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دەوحە لە گەڵ سەعد کەعبی وەزیری وزەی قەتەر کۆبووە. کۆبوونەوەکەش لە پەراوێزی هەشتەمین کۆبوونەوەی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بووە کە ئەمڕۆ دووشەممە 6 ی حوزەیران لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەدا وەزیری وزەی ئێران جەختی لە سەر وەگەڕخستنی تواناکانی هەر دوو وڵات لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان کردەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە کۆسپ و لەمپەرەکانی بەردەم هاوکارییەکان چارەسەر بکرێن.
مێحرابیان بە ئاماژە بە پەیوەندی بەهێزی نێوان ئێران و قەتەر لە بوارە جیاجیاکان، وتی: کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ وەک ستراتیژێک ڕاگەیاندووە و لەم پێناوەشدا پەیوەندییەکان لە گەڵ قەتەر بەردەوام ڕووی لە گەشەسەندنە./.









