بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 6 ی حوزەیران لە گەڵ مستەفا غالب سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتە کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە هاوکاریی بانکی لە نێوان هەر دوو وڵات بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا و میکانیزمی دانەوەی پارەی هاوردەی وزەی ئێرانیش لە لایەن عێراقەوە تاوتوێ کرا.
پێشتر عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاندبوو کە وەزارەتەکەی تا کۆتایی مانگی ئایار، پارەی گازی هاوردەکراو لە ئێران دەداتەوە./.









