بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە وتووێژی لە گەڵ ئەندامانی باڵای پارتی ” تحریک انصاف ” وتی کە نەیارانی ئێمە هێشتا ناتوانن لەوە تێبگەن کە چی بۆ ئەوان ڕووی داوە.
ناوبراو وتی کە دوناڵد لۆ بەرپرسی باڵای کاروباری ئاسیای ناوەڕاست و باشور لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەستی لە پیلانێکی دەرەکی بۆ ڕووخانی کابینەکەم هەبووە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی پاکستان بوونی ئەو پیلانە دەرەکییەی پشتڕاست کردووەتەوە.
دوناڵد لۆ کە سەردانی هیندستانی کردووە لە وتووێژی لە گەڵ میدیاکانی ئەو وڵاتە، تۆمەتبارکردنی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی پاکستانەوە ڕەتکردووەتەوە./.