بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەمڕۆ دووشەممە جەختیکردەوە کە ئازادی یەمەن نزیکە و ئەم ئازادییەش بە دڵنیاییەوە مسۆگەر دەبێت.
ناوبراو ئامادەیی یەمەنی بۆ ئاشتییەک کە کەرامەت و تەندرووستی خەڵکی یەمەن دەستەبەر بکات، ڕاگەیاند و وتی کە یەکڕیزی نیشتمانی لە بەرامبەر دوژمنانی دەرەکی و بەشداریی سەرجەم لایەنەکان لە پێناو ئازادی، بووەتە تەنیا چارەسەری سیاسی.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن هیچ کات دەرفەتی ئەوە نادات لایەنەکانی یەمەن بە دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی و کاریگەریی دەرەکی پێکەوە وتووێژ بکەن، وتی: دەستی ئێمە بۆ لای ئەوانەش کە تەنانەت بانگهێشتی دوژمنانیان بۆ دەسدرێژیکردنە سەر یەمەن کردووە، درێژە و ئەمەش لە پێناو یەکڕیزی سەرجەم لایەنەکانە بۆ گەیشتن بە ئازادیی یەمەن.
بەخیتی وتی کە هیچ بژاردەیەک بەدەر لە گەڕانەوە بۆ ڕیزەکانی گەل بۆ پارتی چاکسازی و کۆمەڵی ئیخوان موسلمین نەماوەتەوە و ئەمەش تەنیا ڕێگای پاراستنی ئەوانە لە داهاتوودا./.









