بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی: هێرشەکانی ئێستای دژ بە حیزبوڵڵا بە هۆی ئەوەیە کە ساڵی 2000 لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی سەرکەوتنی بە دەست هێنا و دوو جار پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی ئەمریکا ڕوبەڕوی شکست کردەوە، یەک جار ڕاستەوخۆ لە میانەی سەرکەوتنی ساڵی 2006 و جاری دووەمیش بە ناڕاستەوخۆ لە ڕێگای بەشداری لە پرۆسەی بەرگری لە سوریا.
ناوبراو وتی: هەماهەنگی نێوان حیزبوڵڵا و سوپای لوبنان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان و گرووپە تیرۆریستییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە دوژمنان هەست بە لاوازبوون بکەن.
جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا وتی: ئەمریکا لاوازیی لوبنانی دەوێت و سزاکانی بە سەر ئەم وڵاتەدا سەپاندووە تا ببێتە بەسراوەی و مەرجەکانی جێبەجێ بکات.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ئەمریکا لاواز بووە و لاوازتریش دەبێت و ئەمەش لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان بۆ دژایەتی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی دەسەلمێنین./.









