بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە لە پرۆسە سەربازییە تایبەتەکانی ئەم وڵاتەدا تا ئێستا 1612 ناوەند و بنکەی سەربازیی سوپای ئۆکرانیا لە ناو براون.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە کە سوپای ئەم وڵاتە 49 فڕۆکەی ئۆکرانیای لە زەوی و 13 فڕۆکەی دیکەی لە ئاسماندا تێکشکاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە 67 مووشەک هاوێژ و 227 تۆپخانەی سوپای ئۆکرانیا لە ناو براون.
ئاژانسی فەرمی ئۆکرانیا ڕوودانی 4 تەقینەوەی لە کەمتر لە یەک کاتژمێردا لە پایتەختی ئەم وڵاتە ڕاگەیاندووە کە یەکێک لە تەقینەوەکان لە ناوەندی پایتەخت و نزیک هێڵی میترۆی شارەکەدا بووە./.









