بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دنیس عەلیپۆف لە بەرپرسانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا نابنە بەربەست لە بەردەم پێدانی سیستەمی ئێس 400 بە هیندستان.
ناوبراو وتی: ئێمە ڕێگای تایبەتمان بۆ ئەم گرێبەستە هەیە و گەمارۆکانی ئێستا و پێشوو هیچ کاریگەرییەکی لە سەر دانانێت.
هیندستان و ڕووسیا لە ساڵی 2018 گرێبەستێکیان بە بڕی 5.5 ملیار دۆلار بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکیی ئێس 400 واژۆ کرد و بەمەش نیودهلی مەترسی سزادانی لە لایەن ئەمریکاوە کەوتە سەر./.









