بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی لوبنان بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە کە بەیروت داخستنی ژمارەیەک لە باڵیۆزخانەکانی تاوتوێ دەکات و هەوڵی ئەوەش دەدات بە هۆی قەیرانی داراییەوە ئاستی نوێنەرایەتییە سیاسییەکانی دابەزێنێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوەی لوبنان بە هۆی قەیرانی داراییەوە بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، داخستنی باڵیۆزخانەکانی لوبنان لەو وڵاتانە دەبێت کە تێچوویەکی زۆری بۆ حکومەتی بەیروت دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەی لوبنانییەکانی دانیشتووی هەر وڵاتێک، ئاستی پەیوەندییە سیاسییەکان و ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە دەرکردنی بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی لوبنان لە وڵاتانی جیهان کاریگەریی دەبێت./.









