بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی پاڵپشتی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زۆربەی نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندرووستییەکانی ئەفغانستان هاوکات لە گەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی نەخۆشەکان بە تایبەت منداڵان، بە هۆی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران و کەمبوونی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان داخراون.
یۆنیسێف لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە تەنیا لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021، 135 منداڵی ئەفغان لە ڕێگای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەکان گیانیان لە دەست داوە.
لەو ڕاپۆرتەدا بە ئاماژە بە قەیرانی دارایی و برسێتی لە سەدا 90 ی خەڵکی ئەفغانستان هاتووە کە کێشە داراییەکان بووەتە گەورەترین ئاستەنگی بەردەم چارەسەرکردنی نەخۆشەکان لەم وڵاتە.
برسێتی و نەبوونی مادە خۆراکییەکان، سووتەمەنی و نەخۆشییەکان بە تایبەت نەخۆشییەکانی هەناسەدان، چارەنووسێکی خەراپی بۆ منداڵانی ئەفغانستان هێناوەتە پێشەوە./.









