بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیناتۆر کریس مۆرفی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: لە گەمارۆ و سزاکانی سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی ترەمپ لە دژی ئێران هیچ دەسکەوتێک بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمار نەکراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سزاکان تەنیا زیاتربوونی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا و پەرەسەندنی پلانی ناوەکیی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
مۆرفی ڕایگەیاند کە دەبێت ئامادە بین سزا و گەمارۆکان لە بەرامبەر پابەندبوونی ئێران بە ڕێکەوتنی ناوەکی کەم بکەینەوە./.









