بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر یوسف حەساینە ئەندامی باڵای مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە گیانفیدایی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس ناوچەکەی بەرەو گۆڕانکاری بردووە.
ناوبراو وتی: تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرکەوتنی گەورە و ڕوونی بە دواوە دەبێت و ڕێگایەکی ڕووناک دەخاتە بەردەم جیلی نوێی ناوچەکە و پیلانی سازشت لە ناو دەبات.
حەساینە وتی: بەڵێن دەدەین کە فەڵەستین و خەڵکە خۆڕاگرەکەی هیچ کات هەڵوێستی قارەمانانە و گینافیدایی گەورەی سولێمانی و موهەندیس و تەواوی شەهیدانی ڕێگای قودس و فەڵەستین لەبیر نەکەن./.









