مامۆستا نیازی هەورامانی لە وتووێژی تایبەت لە گەڵ جام کوردی، وتی: پێکهاتەی تیرۆریستانی داعش تەنیا لە عێراقییەکان نییە و لە چەندین وڵاتی دیکەی ناوچەکە و جیهانەوە خەڵکی توندڕۆ و تاوانبار پەیوەندییەکان بەم گرووپە تیرۆریستییەوە کردبوو کە دەتوانین وەک گرووپێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی ناوی ببەین.
ناوبراو وتی: ڕوبەڕوبونەوەی داعش لە لایەن هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەی کوردستان و ڕۆڵ و هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مێژوودا دەمێنێتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی پێکەوەژیانی کوردستان وتی: ڕۆڵ و هاوکارییەکانی شەهید حاجی قاسم سولێمانی وەک سەرکردەیەکی کارێزما و گەورە لە لایەن سەرجەم سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بەرز نرخێندراوە و کەسیان ئەوەیان نەشاردووەتەوە کە ئەو هاوکارییەی بەڕێزیان چەند گرنگ و کاریگەر بووە.
مامۆستا نیازی هەورامانی وتی: لە سەر هاوکارییەکانی شەهید سولێمانی دەتوانین ئاماژە بەوە بدەین کە لە کاتی پلانی داعش بۆ هێرشی سەر هەولێر، کۆماری ئیسلامی ئێران و شەهید سولێمانی ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو و سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمیش خۆی باسی کردووە و بە دڵنیاییەوە کە هاوکارییەکان ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەریان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش هەبووە.
ناوبراو وتی: شەهید حاجی قاسم سولێمانی پلە و پێگەیەکی بەرزیان هەیە و هەر کەسایەتییەکی سیاسی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دان بەوەدا دەنێن کە حاجی قاسم سەرکردە و فەرماندەیەکی کارێزما و گەورە بوون و شوێن دەستیان دیار بووە و شەهیدبوونی ئەوانیش جێی داخ و کەسەرێکی زۆر بووە و هیوادارین کە شوێنی ئەوان بەهەشت بێت و ڕۆحیان هەر شاد بێت./.









