بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 11 ی تشرینی دووەمی 2021، لە گەڕەکی سەرکارێزان ژنێک بە هۆی دەستکاریکردنی دەمانچە لە لایەن میرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵەوە کوژراوە.
ناوبراو وتی کە ئەو میرمنداڵە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت و ئەگەر سکاڵای لە سەر تۆمار نەکرێت ئازاد دەکرێت.
ئەو ژنە تەمەنی 21 ساڵە و ئامۆزای بکوژەکەیە./.









