بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی ئیمارات (وام) ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نهیان لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتووێژی کردووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی فەرمی ئیمارات، بن زاید جەختیکردووەتەوە کە ئەبوزەبی خوازیاری هاوکاری هاوبەشە لە گەڵ ئێران بە تایبەت لە بواری ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێشتریش بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئێران، پیرۆزبایی لە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کردبوو./.









