جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, ئایار 13, 2026
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

چەند ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی بەرزی چەوری خوێن

جام کوردی – گومان لەوەدا نییە کە پەیرەوکردنی ڕژێمی خواردنی تەندرووست و دابەزاندنی کێش کۆمەڵێک سوودی زۆر گرنگی بۆ تەندرووستی مرۆڤ هەیە. هاوکات هەندێک کەس نایانەوێت پەنا بۆ دەرمان بەرن و پێیان وایە کە خۆپارێزی باشترین و تاکە ڕێگایە بۆ دابەزاندنی چەوری خوێن.

ئه‌یلول 9, 2021
in زانست و تەندرووستی
A A
0

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، دکتۆر عارف گۆڕان، پسپۆڕی ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی هەناو بە وردی لەو بارەیەوە زانیاریی خستووەتەڕوو کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدراوە.

1 –  بەرزی چەوری خوێن، بە تایبەت ئەو جۆرەی بە چەوری خەراپ (LDL-Cholesterol ) دەناسرێت، یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی تەسکبونەوەی خوێن بەرەکان و توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک.

2 – چەند ساڵێك لەمەوبەر، هیچ جۆرە دەرمانێكی كاریگەر لە بەردەست نەبوو بۆ چارەسەركردنی بەرزبونەوەی چەوری خوێن، بەڵام دوای ئەوە ستاتین دۆزرایەوە، كە بە یەکێک لە ھەنگاوە ھەرە گرنگەکانی چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن بەرەکان ھەژمار دەکرێت  و یەکێکە لەو دەرمانانەی زۆرترین بەكارهێنانی لە سەرانسەری جیھاندا هەیە.

3 –  پارێز وەرزشکردن تەنیا ڕێژەی 10%‏ چەوری خوێن دادەبەزێنێت، هەرچەندە پارێزكردن زۆر بە باشی وبەرێكیش ئەنجام بدرێت، لە هەموو حاڵەتەكاندا ناتوانێت ڕێژەی چەوری خەراپ لە سەرەوەی 20% دابەزێنێت.

4 – دەرمانی ستاتین، ئەگەر بە شێوەیەكی درووست بە كاربهێنرێت، كاریگەریەكی زۆری لە سەر کەمکردنەوەی چەوری خوێن دەبێت، بەشێک لە ستاتینەکان نزیکەی %40‏ لە چەوری خەراپ کەم دەکاتەوە، بەڵام کاریگەرییان لە سەر چەوری سیانی سنوردارترە.

5 – ئەو كەسانەی تووشی جەڵتەی دڵ و مێشك بوونە، دەبێت دەرمانی چەوری خوێن بەكاربهێنن، بەشی ھەرەزۆری نەخۆشانی شەکرە پێویستیان بە ستاتین دەبێت بۆ ئەوەی ڕێژەی چەوری خەراپ بە ڕێژەیەکی باش دابەزێنن، ئەو کەسانەی کە کێشەی تەندرووستیان نییە وا باشترە لە لایەن پزیشکەوە ھەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت، دیارە جگە لە بەرزی ڕێژەی چەوری کۆمەڵێک ھۆکاری دیكە ھەن کە دەبێت ھەلسەنگاندنیان بۆ بکرێت وکاریگەرییان لە سەر بڕیاردان دەربارەی بڕی ئەو دەرمانەی پێویستە بەكاربهێنرێت هەیە.

6 – ستاتین بە شێوەیەکی گشتی سەلامەتە، کەمتر لە دوو کەس لە سەد ھەزار نەخۆش کە ستاتین بەکاردەھێنن توشی ھەوکردنی ماسولکەکان دەبن، لەو حاڵەتەدا نەخۆش تووشی ئازارێکی زۆری ماسولکەکان دەبێت، دەتوانرێت لە رێگای پشكنینی خوێنەوە حاڵەتەکە دەستنیشان بکرێت و دواتر چارەسەر بکرێت، هاوكات بەكارهێنانی ستاتین بۆی هەیە ببێتە ھۆی بەرزبوونەی ئەنزیمەکانی جگەر، ھەر بۆیە پێش ئەوەی بە كاربهێنرێت، دەبێت پشكنین بۆ ئەنزیمەکانی جگەر بکرێت، دوا لێکۆلینەوە لە سەر ستاتین ئەوە دەردەخات، كە هەندێك نیشانەی تر لەو كەسانە دەردەكەوێت هیچ پەیوەندیەكیان بە دەرمانەكەوە نیە.

7 – پێویستە ستاتین بە بەردەوامی بەکاربھێنرێت ومەرج نیە جۆری براندو گرانبەھا بەکاربھێنرێت، ئەتۆرڤاستاتین (Atorvastatin) یەکێکە لەو دەرمانانەی، کە زۆر کاریگەرە و نرخەکەشی گونجاوە و لە کوردستان بەردەستە، دەكرێت بەكاربهێنرێت، ئافرەتی دووگیان، یان ئەو ئافرەتانەی پلانیان بۆ منداڵ بوون هەیە، نابێت ستاتین بەکاربھێنن.

8 – ھەندێک دەنگۆ هەیە، گوایە ستاتین دەبێتە ھۆی کێشەی لەبیرچونەوە، لە ڕاستیدا تا ئێستا ھیچ لێکۆڵینەوەیەک ئەو بابەتەی یەکلانەکردۆتەوە، بە پێچەوانەوە بۆی ھەیە ستاتین یارمەتی ئەو کەسانە بدات، کە حاڵەتی لەبیرچونەوەیان ھەیە.

9 – لێکۆڵینەوەكان دەریدەخەن، كە ئەوانەی ڕێژەی چەوری خوێنیان بەرزە، دەتوانن لە ڕێگای بەكارهینانی ستاتینەوە، بە ڕێژەیەكی زۆر باش خۆیان لە جەڵتەی دڵ ومێشك دوور بخەنەوە، سەرباری هەمو ئەمانە تێبینی دەكرێت، بەشێکی ئەوانەی كێشەی بەرزی چەوری خوێنیان هەیە، بەڕێكی ئەو دەرمانە بەكارناهێنن.

ستاتین بە یەکێک لە ھۆکارە ھەرە گرنگەکان دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری خەراپ لە خوێن و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک، بۆیە ئەگەر دکتۆری پسپۆڕ پێشنیاری ئەو دەرمانەی بۆ کردی ئەوە دوو دڵ مەبە لە بەکارھێنانی./.

Previous Post

ئەو 13 خاڵە گرنگەی کە دەبێت سەبارەت بە خواردنی چا بیزانین

Next Post

ئەم زانیارییانە لە سەر دڵ بزانە

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ئەم زانیارییانە لە سەر دڵ بزانە

ئەم زانیارییانە لە سەر دڵ بزانە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 137 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

كانونی دووه‌م 19, 2025
لێکدانەوەی خەو: گەنم

لێکدانەوەی خەو: گەنم

كانونی دووه‌م 20, 2025
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020