بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی پزیشکی لە زانکۆی پەکین لە چین پیشان دەدات کە خواردنی چا دەتوانێت سوودی تەندرووستی زۆری بۆ هەبوونی تەمەنێکی درێژتر هەبێت.
لی وانگ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە کە خواردنی چا دەتوانێت مێشک لە ڕوبەڕوبونەوەی کارە دژوارەکان چالاکتر بکات.
بە وتەی ناوبراو، خواردنی چا دەتوانێت یارمەتیدەری خەڵک بێت تان ئیش و کارەکانیان بە بێ ماندوبوون درێژە پێبدەن.
چا 30 جۆر ئەنتی ئۆکسیدانی هەیە و توێژینەوە پزیشکییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە خواردنی چا دەتوانێت مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە کەم بکاتەوە و ئەوانەی کە لە ڕۆژدا یەک کوپ چا دەخۆن بەراورد بەوانەی کە چا ناخۆن لە سەدا 15 کەمتر تووشی شێرپەنجەی گورچیلە دەبن.
لێرەدا ئاماژە بە 13 تایبەتمەندی گرنگی خواردنی چا دەدرێت:
1 – کاریگەریی لە سەر ددانەکان هەیە و بۆ تەندرووستی دەم و ددان بەسوودە.
2 – بۆ ئەوانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە بەسوودە و ڕێگری لە جەڵتەی دڵ دەکات.
3 – ڕێژەی ئاسنی زیاتر بۆ جەستە ڕادەکێشێت.
4 – کاریگەریی لە سەر باری دەروونی هەیە.
5 – چا دژی شێرپەنجەیە، بە تایبەت مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە کەم دەکاتەوە.
6 – چا کالۆری زیاتر دەسووتێنێت و چەورییەکان ئاسانتر و زووتر ئاو دەکات.
7 – کاریگەری لە سەر پێست هەیە.
8 – کاریگەری لە سەر گورچیلەکان هەیە و بە هۆی بوونی ئەنتی ئۆکسیدانەوە پارێزەری لە تەندرووستی گورچیلەکان دەکات.
9 – ڕێگری لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەکات.
10 – ڕێژەی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە.
11 – چا تایبەتمەندی دژە میکرۆبی هەیە.
12 – خواردنی چا بە داخی زیانی هەیە و ڕەنگە ببێتە هۆی شێرپەنجە.
13 – تایبەتمەندییە دەرمانییەکانی چا بریتین لە:
پێشگری، چارەسەرکردنی نیشانەکان و خێراترکردنی باشتربوونەوە لە ئەنفلۆنزا و توشبوون بە هەڵامەت.
دژی هەوکردنە و ڕێگری لە بۆنی ناخۆشی دەم دەکات.
ڕێگری لە کاریگەرییەکانی شەکرەی جۆری دووەم دەکات.
نیشانەکانی نەخۆشی پارکینسۆن کەم دەکاتەوە.
سیستەمی تەندرووستی جەستە بەهێزتر دەکات.
چارەسەرکردنی سترێس و ماندوویەتی.
پێشگری لە نەخۆشی ئێسکە نەرمە.
پرۆسەی پیری خاوتر دەکات.
یارمەتیدەری دابەزینی کێش دەکات.
پاڵاوتنی خوێن و کۆنتڕۆڵکردنی فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ.
باشترکردنی کارکردنی مێشک و بەرزکردنەوەی ئاستی وریایی./.









