بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی تەلەگرامی سابیرین نیوز ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند کە بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق بە مووشەک کراوەتە ئامانج.
چەندین میدیای دیکە بە تایبەت ئەلمەیادین ڕایانگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەم بنکە سەربازییە لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکە بیستراوە.
تیپی ثار المهندس (تۆڵەی ئەبومەهدی موهەندیس) هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە کە کاتژمێر 12 و 33 خولەکی ئەمڕۆ بە 30 مووشەک عەین ئەسەدی کردووەتە ئامانج و مووشەکەکان بە وردی ئامانجەکانیان پێکاوە.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بە 14 مووشەک کراوەتە ئامانج./.









