بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە هیوادارم لە میانەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی مانگی داهاتوو بۆ ئەورووپا لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆببمەوە.
ناوبراو وتی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەم پرسەن.
بایدن هیچ وردەکارییەکی لە سەر ئەو کۆبوونەوە نەخستەڕوو و وتی هیوادارم بتوانم لە گەڵ پوتین کۆببمەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی جی 7 مانگی داهاتوو سەردانی بەریتانیا دەکات./.









