بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردەی ژاپۆن کە پێشتر سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەر کردبوو، لە نۆیەم یاری کۆتایی قۆناغی سەرەتایی ئاسیا بە ئەنجامی 0-1 بەرامبەر ئۆسترالیا دۆڕا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئۆسترالیا پێویستی بە سەرکەوتن هەبوو بۆ ئەوەی چانسی خۆی بۆ گەیشتن بە مۆندیال بپارێزێت.
سێرجیۆ ئیچیگۆ، شارەزای تۆپی پێی ژاپۆنی، بە ڕەخنەی توند و ڕاستەوخۆ بەرامبەر ئەم دۆڕاندنە وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند: ئەگەر ژاپۆن نەتوانێت هێڵی بەرگری ئۆسترالیا تێبپەڕێنێت، ئیتر نابێت بیر لە بردنەوەی مۆندیال بکات. هەر لە سەرەتاوە گوتوومە نابێت پەلە بکەین. هێشتا هیچ هۆکارێکی بەهێز نییە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێکی ئاوا گەورە.
ناوبراو وتیشی: لە تۆپی پێدا، خاوەندارێتی تۆپ تاکە پێوەر نییە. ئەنجامی کۆتایی پێت دەڵێت کە ئایا تۆ شایەنی بردنەوەیت یان نا. تیپەکەمان زیاتر خاوەندارێتی تۆپی هەبوو، بەڵام بە هەمان شێوەی دووبارەبووەوە یارییان کرد. لە کۆتاییدا ئۆسترالیا لە تاکە دەرفەتی خۆی کەڵکی وەرگرت و بردیەوە. یارییەکی سەرنجڕاکێش نەبوو، بەڵام بردنەوەکە بۆ ئۆسترالیا بەدەست هات./.