بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساردی یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکانی زۆرێک لە خێزانەکانە کە لە پاڵ ژەمەکاندا جێگەیەکی تایبەتی هەیە. بەڵام سەرنجڕاکێشە سەرەڕای هۆشداریی بەردەوامی پسپۆڕان سەبارەت بە زیانەکانی خواردنەوە گازییەکان، زۆر کەس وەک چارەسەرێک بەکاری دەهێنن، بەتایبەت بۆ کێشەکانی هەرس.
هەندێک کەس پێیانوایە ساردی، بەتایبەت ساردی ڕەش، سکچوون ڕادەگرێت. ئەم تێگەیشتنە لەوانەیە لە کاریگەرییە کاتییەکانی بەرزی شەکر و کافاین لە نێو ساردی سەرچاوە بگرێت کە دەبێتە هۆی درووستکردنی هەستی باشتربوون. بەڵام لە ڕاستیدا، ساردی دەبێتە هۆی خراپتر بوونی وشکبوونەوەی ئەو کەسانەی کە تووشی سکچوون دەبن بەهۆی ڕێژەی شەکری زۆرەوە.
ساردی کاربۆن دی ئۆکسید و ترشی فۆسفۆریک تێدایە کە یارمەتیدەر دەبن بۆ هەستکردن بە تێربوون. لە بەر ئەم هۆکارە خواردنی ساردی دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی ترشی گەدە، زیان گەیاندن بە شانەی گەدە و خراپتربوونی هەرس لە درێژخایەندا.
هەندێک کەس پێشنیاری خواردنەوەی ساردی دەکەن لەکاتی ڕشانەوەدا و بەو باوەڕەدان کە و ڕشانەوە کەم دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هیچ بەڵگەیەکی زانستی باوەڕپێکراو نییە کە سۆدا بتوانێت دڵ شێواندن چارەسەر بکات. شەکری بەرز لە ساردی تەنانەت دڵ شێواندن و ڕشانەوە خراپتر دەکات.
زۆربەی خەڵک لەو باوەڕەدان کە ساردی یارمەتی هەرسکردن دەدات، بەتایبەتی خوراکه چەورەکان. خەڵک دوای خواردنی خوراکی چەور لەگەڵ ساردی هەست بە سووکی دەکەن، بەڵام ئەم هەستە ڕاستەقینە نییە. ساردی بەهۆی ترشی و غاز و شەکری زۆر، نەک تەنیا ئاسانکاری بۆ هەرسکردنی چەوری ناکات، بەڵکو کاری گەدە تێک دەدات و دەبێتە هۆی ئاوسان و هەروەها تێکچوونی هەڵمژینی ماددە گرنگەکان./.