بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن قەشقاوی سەبارەت بە ڤیتۆکردنی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەستی غەززە، وتی: خاچی سوری نێودەوڵەتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە فەڵەستینییەکان لە هێڵی خۆراکدا بە گولەی ڕاستەوخۆی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی کوژراون، بەڵام ئەمریکا لە وەڵامی ئەم کۆمەڵکوژی و تاوانە، سەرەڕای ڕاستییەکەی، ڕایدەگەێنێت کە بەدواداچوونی بۆ دەکات.
ناوبراو وتی: تەنانەت ئەمریکا ڤیتۆی لە دژی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەکارهێنا کە پێشنیاری ئاگربەستی لە غەززە دەکرد، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەمریکا سیاسەتێکی ناڕەوا جێبەجێ دەکات و ژیانی گەلی فەڵەستین بۆ ئەوان هیچ بەهایەکی نییە.
ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە هەوڵەکانی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتی: بەداخەوە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی و ڕێگری لە لایەن هەندێک وڵاتی عەرەبی کە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و تەنانەت ئەو وڵاتانەی کە هەوڵی ئاساییکردنەوە نادەن، لە ئاستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و تەنانەت عەرەبییەکان نەنراوە.
قەشقاوی وتی: لە ڕاستیدا ڕەنگە ئێرانی ئیسلامی تاکە وڵات بێت کە لە بەرگریکردن لە گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین بە هێزەوە وەستابێت و وڵاتانی دیکەش بێکردەوەیی خۆیان سەلماندووە، کە بە وتەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بەم جۆرە ڕێبازە، شەرمەزاریی هەتاهەتاییان بۆ بەجێدەهێڵێت./.