بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێستا چیتر وتووێژ لەسەر پاڵەوانێتی خولی ئەوروپا ناکرێت. هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ پلەی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا یاری دەکات. بەڵام پرسیاری سەرنجڕاکێش ئەوەیە: ئایا فلۆریان ویرتزی تەمەن 22 ساڵ لەم یارییەدا دەچێتە نێو یاریگا؟
لەگەڵ ئەوەشدا، ناگلسمان دوای دۆڕاندنەکەی بەرامبەر پورتوگال جەختی لەوە کردەوە کە: بۆ من، پلەی سێیەم کەمتر گرنگە. من پێم باشترە سەیری یارییەکی گەورە بکەم و چوارەم بم لەوەی سەیری یارییەکی لاواز بکەم و سێیەم ببم. پێویستە ئەم یاریانە بۆ پێشکەوتنی خۆمان بەکار بهێنین!
ئەم لێدوانانە زیاتر وەک بڕیارێکە بۆ بەکارهێنانی باشترین یاریزانانی تیپەکە. بەڵام ئایا ئەمە مانای بەکارهێنانی ویرتز دەگەیەنێت؟ ئەو یاریزانە کە تاکە گۆڵی ئەڵمانیای بەرامبەر پورتوگال لە دۆڕاندنی شەوی چوارشەممە تۆمارکرد؟./.