بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەکارهێنانی خۆراکی گونجاو ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی چەوری جگەر لە نەخۆشانی جگەری چەور. هەرچەندە زۆربەی میوەکان سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینەکان، کانزاکان و دژە ئۆکسێنەرەکانن، بەڵام ئەگەر زۆر بەکار بهێنرێن بەهۆی ڕێژەی فرۆکتۆزی زۆرەوە (شەکری میوە) جگەری چەور خراپتر دەکەن.
میوەی زیانبەخش بۆ جگەری چەور
ترێ بەهۆی ڕێژەیەکی زۆری فرۆکتۆزەوە دەتوانێت تری گلیسیرید لە خوێن بەرز بکاتەوە ئەگەر بە بڕێکی زۆر بخورێت و دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری. بۆیە ئەگەر جگەری چەورت هەیە، خواردنی ترێ دەبێت سنووردار و کۆنتڕۆڵ بکرێت.
مۆز بڕێکی زۆر شەکری سروشتی تێدایە وەک گلۆکۆز و فرۆکتۆز. بۆیە ئەگەر ڕۆژانە و زۆر بخورێت، لەوانەیە کێشە بۆ ئەو کەسانە درووست بکات کە جگەری چەوریان هەیە.
خورما و مێوژ ڕێژەیەکی زۆری شەکری سروشتی تێدایە، بەتایبەتی فرۆکتۆز و گلۆکۆز. لە ئەنجامدا زۆر خواردنی ئەم خۆراکانە دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری خوێن و خراپتربوونی جگەری چەور.
مانگۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسێنەرەکانی جۆراوجۆر. لەگەڵ ئەوەشدا، مانگۆ یەکێکە لە میوەکانی زۆر شیرین و بڕێکی زۆری فرۆکتۆز و گلۆکۆزی تێدایە. ئەگەر زۆر یان ڕۆژانە بخورێت، ئەم شەکرانە دەتوانرێت بگۆڕدرێن بۆ چەوری لە جگەردا.
پێرسیمۆن میوەیەکی پاییزی بەتامە و دەوڵەمەندە بە شەکری سروشتی وەک فرۆکتۆز و گلۆکۆز. بەم شێوەیە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری خوێن و کەڵەکەبوونی چەوری لە جگەردا خراپتر دەکات.
ئەناناس میوەیەکی شیرینە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و برۆمێلین. هەرچەندە ئەم میوەیە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، بەڵام دەبێت ئاگاداری خواردنی لە نەخۆشییەکانی وەک جگەری چەوری بێت. چونکە ئەناناس شەکری خوێن بەخێرایی بەرز دەکاتەوە و هەوکردنی جگەر زیاد دەکات./.