بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی بۆردومانەکانی شەوی جەژنی قوربانی ناوچەی زاحیەی باشوری لوبنان، بە ئاماژە بە دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئەم ڕژێمە بە هۆی بێدەنگی و بێ کرداریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەمریکا و فەرەنسای وەک دوو وڵاتی پارێزەری ڕێکەوتنی ئاگربەستی لوبنان وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند: بێگومان ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ موڵەت و گڵۆپی سەوز و پشتیوانییە ئاشکرا و نهێنییەکانی ئەمریکا ناتوانێت بەم شێوەیە یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل بکات.
ناوبراو وێڕای وەبیرهێنانەوەی بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکردنی ئاشتی و کردەوە تاوانبارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، داوای هەنگاوی بەپەلەی ئەم ئەنجومەنەی کرد و ڕایگەیاند: بەردەوامی دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە و دەستدرێژی و داگیرکاری ئاشکرای لە دژی لوبنان و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی، ئەم ڕاستییەی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕوون کردووەتەوە کە تەنیا ڕێگای پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتان، پتەوکردنی هێزی بەرگری و خۆڕاگری سەربەرزانەی ئەم وڵاتانەیە./.