بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یارییەکی سەیر و پڕ گۆڵدا بە ئەنجامی 5-4 بەرامبەر فەڕەنسا، سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا. گۆڵەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا له لایەن لامین یامال (٢گوڵ) و پێدرۆ گۆنزالێس و نیکۆ ویلیامز و میکێل مێرینۆ تۆمارکرا./.