بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارسناڵ لەم وەرزەدا بۆ جارێکی دیکە خاڵی لەدەستدا، ئەمجارە بە ئەنجامی 1-2 بەرامبەر بۆرنمۆس دۆڕا، ئەمەش بارودۆخی بۆ تیپەکە قورستر کرد. گۆڵی بردنەوەی بۆرنمۆس کاتێک تۆمارکرا کە ئۆدیگارد نەیتوانی ئیڤانیلسۆن کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگەی بە هێرشبەری بەرامبەردا لە گۆشەیەکی باشترەوە بگاتە تۆپەکە و ئەمەش ڕەخنەی توندی هاندەرانی لێکەوتەوە.
هاندەرانی ئارسناڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بەم بابەتە نووسیویانە: ئارتێتا پێویستە ئەم یاریزانە وەک یاریزانی یەدەک دابنێت، ئەو لە جیاتی ئەوەی تۆپی پێ بکات زیاتر لە دەرەوەی یاریگا قسە دەکات. زۆر سەیرە بۆ من کە یاریزانێکی وەک ئۆدیگارد، کە ئاستەکەی لەم وەرزە زۆر نزم بووە، هێشتا خۆی وەک پاڵەوان دەردەخات.
هاندەرێکی دیکە ڕایگەیاندووە: من بە ڕاستی تێناگەم چۆن کەسێک بە درێژایی وەرز دەتوانێت ئەوەندە بێتوانا دەربکەوێت بۆ یانەیەکی وەک ئارسناڵ! دەبێت بێن و بۆمان ڕوون بکەنەوە کە چۆن ئەمە ڕوویدا، چونکە ئەم بارودۆخە بە ئاشکرا قبوڵ ناکرێت./.