بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵەکانی ئەم ڕژێمە بۆ تێکدانی چارەسەری دیپلۆماسی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە کۆمەڵکوژیی نتانیاهۆ لە غەززە لە ڕێگای ناردنی چەکی قەدەغەکراو و شەڕخوازی بە نوێنەرایەتی لە نتانیاهۆ لە یەمەن، هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵکی ئەمریکا نەبووە.
ناوبراو وتی: نتانیاهۆ هەوڵ دەدات بڕیارەکانی خۆی بە سەر ترەمپدا بسەپێنێت کە لە دیپلۆماسیی خۆی لە ئێرانن دەتوانێت چی بکات و چی ناتوانێت. جیهان هەروەها بەوە گەیشتووە کە نتانیاهۆ چۆن دەتوانێت ڕاستەوخۆ لە حکومەتەکەی ئەمریکا ڕاستەوخۆ دەستێوەردانی هەبێت تا ڕاکێشی کارەساتێکی دیکەی لە ناوچەکەی ئێمەدا بکات.
عێراقچی ڕایگەیاند کە نتانیاهۆ تیمی شکستخواردووی بایدن سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکای فریودا تا 23 ملیار دۆلار لە پارەی خەڵکی ئەمریکا بەو بدرێت، ئەو پارەیە لە بەرامبەر تێچووی هەر کردەوەیەکیان لە دژی ئێران، ڕەقەمێکی ئەوتۆ نییە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەری ئامانجی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەو وتەیەی خۆی بێت کە باسیکردووە ئێران ناتوانێت
چەکی ناوەکیی هەبێت، ڕێکەوتن لە بەردەستدایە و یەک ڕێگاش بۆ مسۆگەربوونی هەیە و ئەویش دیپلۆماسی لە سەر بنەمای ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەشە./.










