بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شازادە عەبدولعەزیز بن تورکی وەزیری وەرزشی سعوودیە فەرمانی داوە کە بۆ هەر یاریزانێکی یانەی ئەهلی بڕی 200 هەزار ڕیال بۆ بردنەوەی خولی ئاسیا خەڵات بکرێت. پێشتر وەزیری وەرزش، خەڵاتێک بە بڕی 100 هەزار ڕیال بەخشیبوو کاتێک یانەی ئەهلی لە قۆناغی کۆتاییدا یانەی هیلالی بردەوە.
ئەم بڕە پارەیە جگە لە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری پاڵەوانێتییەکە بە کۆی گشتی پاداشتەکانی یاریزانانی ئەهلی دەکاتە 300 هەزار ڕیال. یانەی ئەهلی توانی نازناوی پاڵەوانێتی خولی ئاسیا به دەست بهێنێت که پێشتر دوو جار لێی بێبەش بوو و بەمەش لەگەڵ یانەی ئیتحاد و هیلال چووە ڕیزی ئەو تیپانەی کە نازناوی پاڵەوانێتی خولی ئاسیای بەدەستهێناوە./.